كۆبوونه‌وه‌ی خوێندن له كاتی ته‌نگه‌تاوی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا به‌ڕێوه‌چوو
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 27/8/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی د.عصمت محه‌مةد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پلاندانان و نوێنه‌رانی وه‌زیری دارایی و هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و ژووری بازرگانی و یه‌كێتی به‌ڵینده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌رباره‌ی رووخساندنی هه‌لی خوێندن له كاتی ته‌نگه‌تاوی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی شیراتۆن له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ خرانه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه وه‌ك دروستكردنی قوتابخانه و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له خوێندن دانه‌بڕین.
وه‌زیری په‌روه‌رده له وته‌یه‌كی دا ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی خسته‌ڕوو كه له پێش به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كه‌ن، ووتی: ده‌بێت چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه.
دوای گفتوگۆ كردن و ئاڵ‌و گۆڕكردنی بیروڕا و دیاریكردنی گیر‌و گرفته‌كان وه‌رگرتنی ڕای ڕێكخراوه‌كان و له‌به‌ر نه‌بوونی ئامار و داتایه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ژماره‌ی په‌نابه‌ران بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌م باره‌یه‌وه له ڕۆژی 8/9/2013 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها هه‌موو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه كه ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ ها‌ریكاری كردنی په‌نابه‌رانی سوریا وه‌ك ئه‌ركێكی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی .




