یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەلأ بەرپرسی ئوفیسی هەولێری UNHCRكۆبوەوە
لە دیدارێكدا بەڕێز د.دیندار زێباری لە گەڵ بەڕێز بەرپرسی نوسینگەی هەولێریUNHCRولیام تۆڵ كۆبۆوە وە جەغتی لەسەردانی كۆمسیاری باڵای UNHCRبۆ كوردستان كردەوە كە لەم هەفتەیەدا بۆ كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و سەردانی كەمپی ئاوارەكان. د.دیندار زێباری سوپاسی هاریكاری و هەمئاهەنگی لایەنەكانی كرد وە دوپاتی كرد لە بەردەوامی لە هەوڵەكانیان بۆ خزمەتكردنی زیاتری ئاوارەكانی سوریا.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاگاداری بەرپرسی ئوفیسی هەولێری UNHCRكرد كە لە هاوكات لەگەڵ ئەو گۆڕانكاریانەی هەرێمی كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران بڕی 25 ملیۆن دولاری تری تەرخان كرد سەرباری ئەو 20 ملیۆن دۆلارەی پێشتر تەرخانی كردبوو وەك یارمەتیەكی تر بۆ خزمەتكردنی ئەو ژمارە زیادبوەی ئاوارەكانی سوریا لە ناوچەكە و بە گوێرەی ووتەی زێباری ژمارەی ئەو ئاوارە سوریانەی كە لە سنورەكانی باكوری عێراق هاتوونە ناو عێراق گەیشتۆتە 195000 كەس.
ستافی ئاژانسی یوئێن ئاماژە بەوە دەكەن كەوا ژمارەیەكی زۆری ئەو ئاوارانە منداڵی شیرەخۆرەن و كۆی گشتی منداڵە ئاوارە بووەكان دەگاتە یەك ملێون. بە گوێرەی دوایین بڵاوكراوەی UNHCR-UNICEFژمارەی ئەوانەی كە تەمەنیان لە یازدە ساڵ كەمترە دەگاتە 740000 منداڵە سوری ئاوارەبوو.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری UNICEFئەنتۆنی لێیك دەڵێ " كۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەركەوتوو نەبوە لە بەرپرسیاریەتی بەرانبەر منداڵانی سوریا".
ئاژانسەكانی یوئێن و حكومەتی هەرێم بەردەوامن لە یارمەتیدانی ئەو ئاوارانە لە دابین كردنی خواردن و ئاو و شوێن. UNHCR37 لۆری باركراو بە كەل و پەلی حەسانەوە و دروستی ناردوە بۆ پێشوازی ئەوانەی تازە گەیشتوون، شارۆچكەی كەوروگۆسك وەك شوێنی مانەوەی كاتی بەكار دێت بۆ گواستنەوەی ئاوارەكان كە جێگای لە خۆگرتنی7000 كەسی هەیە. لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم 4000 ئاوارەی تری گواستۆتەوە سلێمانی و لە ناو قوتابخانەیەك دانراون. كەمپی دیكەش كە بۆ ماونەوەی درێژخایەنە وا لە تەواوبووندایە وەك كەمپی دارەشەكران كە لە كۆتایی مانگی هەشت ئاوارەكان دەگرێتەخۆ.
ئەندامانی لیستی كوردستانی لە پەڕلەمانی عێراق لە ڕەشنووسێكدا داوا لە حكومەتی ناوەندی دەكەن كە زیاتر یارمەتی ئاوارە سوریەكان بدا و لە 22 ی شوبات ئوفیسی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی ڕایگەیاند كە بڕیارە 15 ملیار دینار وەك وەڵامی پێشنیارەكەیان بنێرن تاكو پێداویستیە سەرەتاییەكانی ئەو ئاوارانەی پێ دابین بكرێ.
ئەوە ماوەی سێ ساڵە شەڕ لە سوریا بەردەوامە لە هەمات كاتدا ژمارەی ئاوارەكان لە زیادبووندایە بە شێوەیەكی بەرچاو.
بەم دواییەش فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم مێوانداری كۆمەڵگای دیپلۆماتی كرد و بەرپرسی فەرمانگە ووتی هەرێم " بەردەوام دەێت و داوا لە هەموو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكا كە یارمەتی مرۆڤانەی پێویست دابین بكەن".




