٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی بەفەرمی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ناوی کاندیدانی پەرلەمانی پەسەند کردو سبەش بەفەرمی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات.

ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن ناوی کاندیدانی ھەڵبژاردنی پەسەند کردو لەرۆژنامە بەڵاوکراوەتەوە وسبەش بەفەرمی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەست پێدەکات وقەوارەکان دەتوانن بانگەشە بۆخۆیان بکەن.

ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی:ژمارەی ئەو کاندیدانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکراون ھەزارو129کەسە.

محەمەد ساڵح رونیشیکرده‌وە، بانگەشەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو 19/9/2013.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە21ئەیلولی داھاتوو بەرێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار