٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح موسلم : به‌دوورى ده‌زانم ئه‌سه‌د چه‌كى كیمیاوى به‌كارهێنابێت و یه‌كتربینین و دانیشتنیشمان له‌گه‌ڵ رژێم هه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر - KDP.info/ هاوسه‌رۆكى په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندى خۆیان و ڕژێمى سوریا ده‌كات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌ دوروى ده‌زانێت ئه‌سه‌د چه‌كى كیمیاوى به‌كارهێنابێت .

ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراسی‌ ده‌رباره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى له‌لایه‌ن ڕژێمى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ساڵح موسلم سەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی لە سوریا بە دووری نەزانی هەندێك لایەنی دیكە وەك ناویان دەبات، لەپشت ئەو هێرشە كیمیاییەوە بن كە لەناوچەی غوتە روویدا، هاوكات بەدووری دەزانێت بەشار ئەسەد هێندە ساویلكە بێت پەنا بۆ ئەو جۆرە هێرشانە ببات لەكاتێكدا كە بزانێت خۆی باڵادەستە لە شەڕی ناوخۆ لە وڵاتدا.

وتی: ئەو رووداوەی چوارشەممەی رابردوو ئەنجامدراو ئۆپۆزسیۆن هێزە حكومییەكان تۆمەتباردەكەن بە كوشتنی سەدان كەس، تەنها بەمەبەستی تۆمەتباركردنی رژێمەكەی ئەسەد- ەو دروستكردتی كاردانەوەیەكی نێودەوڵەتییە.

هاوكات ده‌رباره‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ رژێمه‌كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د قه‌تڵوعامێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دژی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ئه‌نجامداوه‌ و زۆر وڵاتی‌ درواسێ داوای‌ رووخانی‌ ئه‌كه‌ن، كه‌چی‌ له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان تاوه‌كو ئێستا په‌یكه‌ری‌ حافز وه‌كو خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌ ئایا ئه‌مه‌ رێكه‌وتن نییه‌؟

 

ساڵح موسلیم ده‌ڵێت :" نا تاوه‌كو ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له‌ ئارادا نییه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی‌ ناكۆكی‌ زیاتر دروست نه‌بێت له‌گه‌ڵَ حكومه‌تی‌ سوریا یه‌كترمان بینووه‌

هەواڵی پەیوەندیدار