٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی ناوچەی تۆزلۆجەی بەدەپە بە كۆژراوی دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا - KDP.info/ بەرەبەیانی رۆژی دوو شەممە سەرۆكی ناوچەی تۆزلۆجەی بەدەپە عەلی بۆلۆت لە نێو باخچەی ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزرایەوە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی حوریەتی توركی بڵاویكردەوە كە بەرە بەیانی رۆژی دووشەممە سەرۆكی ناوچەی تۆزلۆجەی بەدەپە ئەحمەد بۆلۆت لە نێو باخچەی ماڵەكەی خۆیدا بە كوژراوی دۆزراوەتەوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەی تۆزلۆجەی سەر بە شاری ئێغدر ئاماژەیان بەوە كردووە كە هەر دوو دەستی عەلی بۆلۆت لە پشتەوە بەسترابوونە و تەلەفۆنەكەیشی لە نێو دەمیدا دانرابوو و تەنافێكیش بە ملییەوە بووە و بە دارێكەوە هەڵواسرابووە.

سەرەڕای بەردەوامی لێكۆڵینەوەكان لە سەر هۆكاری كوشتنی عەلی بۆلۆت، بەڵام تەخمین دەكرێت كە ناوبراو لە لایەن چەند كەسێكەوە لە سێدارە درابێت. بەدەپەیش تا ئێستە سەبارەت بەم رووداوە هیچ جۆرە لێدوانێكی نەداوە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار