وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له گه‌ڵ شاندێكی دیبلۆماسیی سكۆتله‌ندا كۆبووه‌وه

هەولێر- KDP.info/ کەریم شەنگالی وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەنز مالیک ئەندامی پەرلەمانی سکۆتلەندی و دکتۆر فاتن حەمید ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای گلاسکۆ کرد.
له دیدارێكدا وه‌زیرى ناوخۆ خۆشحالى خۆى به‌و دیداره نیشاندا، به تایبه‌تیش كه ئه‌و به‌رێزه دۆستى كوردن و چه‌ندین هه‌لوێست و پشتگیری‌یان بۆ دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان نیشان داوه، كه دواترینیان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سكۆتله‌ندا حه‌نزله مالك له په‌رله‌مانى سكۆتله‌ندا به جلى كوردیه‌وه وتارێكى پێشكه‌ش كرد و داواى به جینوساید ناساندنى ئه‌نفال و كیمیابارانى كرد كه له لایه‌ن رژێمى پێشووه ده‌رحه‌ق به خه‌لكى كوردستان ئه‌نجام دراوه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا په‌یوه‌ندى دووقۆلى نێوان هه‌رێمى كوردستان و سكۆتله‌ندا و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوانیان به تایبه‌تیش له رووى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ پۆلیس و رێكخراوه‌كانى ئێن جى ئۆ و بواره‌كانى دیكه گفتوگۆى له سه‌ر كرا و ته‌ئكیدى لێ كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها شاندى میوان رایانگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى كوردى رۆژئاوا ده‌كه‌ن له هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى ره‌وشیان بن و ئه‌وه‌ى لێره بینیویانه بیگه‌یننه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌تى سكۆتله‌ندا.




