كاكەمین نەجار: پارتی لیستی یەكەم دەبێت لەم هەڵبژاردنە

كاكەمین نەجار، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانو بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێر، لە دیمانەیەكی تایبەت بە زاری كرمانجی گووتی "بزووتنەوەی گۆڕان قەبارەی راستەقینەی ئەوەندە نییە، كە وەك رابردوو 25 كورسی بەدەست بێنێت، چونكە هەڵبژاردنی پێشتر گۆڕان شتێكی نوێ بوو، خەڵكانێك پێیان وابوو گۆڕان، گۆڕانكاری تەواو دەكا، هەروەها لە هەڵبژاردنی رابردوو دەنگی یەكێتی بۆ گۆڕان چوو، ئەمجارە گۆڕان ئەو دەنگەی هەیبوو نایهێنێتەوە، بەڵكو یەكێتی دەنگەكانی خۆی وەردەگرێتەوە، بۆیە خەڵكێك دەنگیان پێدا". گووتیشی "خەڵكانێك پێیان وایە ئیسلامییەكان دەنگی زیاتر بەدەست دێنن، بەڵام بە بڕوای من دەنگی حزبە ئیسلامیەكان زیاد نابێت، داهاتووش ئەوە نیشان دەدات".
سەبارەت بە حزبەكەشی، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دەڵێت "پارتی لێپێچینەوە لەگەڵ كادیرەكانی خۆی دەكات، ئەگەر ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان بكەن، پێشمان راگەیاندوون لە جیاتی ساختەكاری پێویستە كار بكەن بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری حیزبەكەیان، بڕوام وایە پارتی لیستی یەكەم دەبێت، ئەگەر خەڵكێك بۆ خۆی چ دەڵێ رەنگە زانیاری تەواوی نەبێت، من كادری پارتیم زانیاریم لەوان باشترە، پارتی لیستی یەكەم دەبێت لەم هەڵبژاردنە".

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
