٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیكی 4300 پاسەوانی هەیە و ساڵانە زیاتر له‌ 138 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەكات

سەرچاوە: Hewler

لە ئاشكرابوونی گەندەڵییە داراییەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا دەركەوتووە كە بە تەنها خۆی 3 گرووپی گەورەی پاسەوانیی هەیە كە ساڵانە كە زیاتر لە 138 ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج دەكات.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە ئەندامی لیستی ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق فەرهاد ئەتروشی ئاشكرای كردوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی ساڵانە پارەیەكی زۆر تەنها بۆ گرووپە جیاوازەكانی پاسەوانەكانی لە بودجەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران خەرج دەكات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئەتروشی، مالیكی بە تەنها 4 هەزار و 300 پاسەوانی تایبەتی هەیە، كە ئەو ژمارەیەش بەسەر 3 گرووپی سەرەكیدا دابەش كراون.

گرووپی یەكەمیان بریتین لە خزم و نزیكەكانی خۆی كە متمانەی زۆری پێیانە و لە پاسەوانە هەر تایبەتەكانی خۆیین, سەرجەمیشیان خەڵكی ناوچەی "تۆیریخ"ـن كە زێدی لەدایكبوونی مالیكیـیە.

گرووپی دووەمیش نزیكەی 1000 كەسی هەڵبژێردراوی نێو هێزە چەكدارەكانی عێراقن.

هەرچی گرووپی سێیەمیشە ئەوا ئەو پاسەوانە بیانیانەن كە سەربە كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكانن و سەرۆكوەزیرانی عێراق گرێبەستی تایبەتی لەگەڵدا واژۆ كردوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار