٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا 2 خێمەی پەنابەران لە كەمپی دۆمیز سووتان

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك – تایبەت بە KDP.info/ لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە ئەمڕۆ لە كەمپی دۆمیزی پەنابەرانی رۆژئاوای سەربە پارێزگای دهۆك روویدا 2 خێمەی پەنابەران سووتان. لەمبارەیەوە بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی كەمپی دۆمیز رایگەیاند كە لە كاتی ئاگركەوتنەوەكەدا ژمارەیەكی زۆری پەنابەرانی كەمپەكە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگركەیان دا و بەو هۆیەوە گرفت بۆ تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دروست بوو و نەیانتوانی ئاگرەكە لە كاتی خۆیدا كۆنترۆڵ بكەن. هەروەها ناوبراو ئاشكراشیكرد كە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتۆتەوە؛ بەڵام 2 خێمەكە بە تەواوی سوتان و زیانی ماددیی زۆریان پێگەیشت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار