ماددەی 23ی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كەركووك رەتكرایەوە

بەغدا – تایبەت بە KDP.info/ دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنە و ناڕەزایی خۆیان لە دژی ماددەی 23 كە تایبەتە ئە ئەنجامدان یان خۆد ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی لە پارێزگای كەركووك دەربڕی؛ ئەمڕۆ دادگای ئیتیحادی ماددەكەی رەتكردەوە. هەروەها بڕیارەكە بووە هۆی خۆشحاڵیی فراكسیۆنی كوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كەبە هۆیەوە وەك هەر پارێزگایەكی تری عێراق، كەركوكیش هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامدەدرێت و ئەوەش وادەكات دەستەڵاتەكان بگەڕێنەوە بۆ بەرپرسانی ئیداری شارەكە كە بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لێیان كەم كرابویەوە.




