لە هندستان پێنجەمین كەس بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەتێك دەستگیركرا

هندستان – KDP.info/ پۆلیسی هیندستان رایگەیاند كە دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس توانیبویان چوار تاوانبار لەو گروپە لە مۆمبای دەستگیر بكەن كە دەسترێژی سێكسیان كردبووە سەر ئافرەتێكی رۆژنامەنوس، ئەمرۆش هێزەكانی پۆلیس توانیان پێنجەمین كەس كە دوایین تاوانباری ناو گروپەكە بوو، لە نیودلهی دەستگیر بكەن. جێی باسە پێشتر بەرپرسانی ئەمنی هیندستان ئاماژەیان بەوەدابوو كە ئافرەتێكی رۆژنامەنووس لە كاتی وێنە گرتنی كارخانەیەك، لەگەل هاورێیەكی، لە لایەن پێنج كەسەوە هێرشیان كرایە سەر و تاوانباران دەست و پێی هاورێكەیان بەستۆتەوە و دەسترێژی سێكسیان كردۆتە سەر ئافرەتە رۆژنامەنوسەكە.




