٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەڵوێستی ئەمەریكا و روسیا لەبارەی هێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا

سەرچاوە: KDP.info

جاكارتا – KDP.info/ چاك هیگڵ وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە جاكارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی هیچ جموجووڵێك بەرانبەر بە سووریا ئەنجام نادات كە بەپێی هەماهەنگی نێودەوڵەتی و چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی نەبێت؛ ئەویش بەرانبەر بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن ئەو رژێمەوە. هیگڵ ئاماژەی بەو رێگەچارە سەربازییانەیش نەكرد كە رەنگە وڵاتەكەی بیانگرێتە بەر. روونیشی كردەوە كە وڵاتەكەی بە هاریكاری لەگەلأ هاوپەیمانەكانیدا كار بۆ ئەو مەبەەستە دەكەن و هەر جموجووڵێك بكەن بە هەماهەنگی لەگەلأ كۆمەڵی نێوەوڵەتی و بە پێی یاسای نێودەوڵەتی دەیكەن. هاوكات بەرپرسێكی ئەمەریكی كە نەیویست ناوی ببرێت رایگەیاند كە هاگل بۆ ئەو مەبەستە لەگەلأ وەزیری بەرگری هەر یەك لە بریتانیا و فەرەنسادا وتووێژدەكات. لەلایەكی دیكەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مۆسكۆ لە وەڵامی پرسیارێكدا ئایە رووسیا چی دەكات ئەگەر رۆژئاوا هێرش بكاتە سەر سووریا گوتی رووسیا نیازی نییە خۆی بهاوێتە ناو ململانێیەكی سەربازی لەبارەی سووریاوەو نایەوێت شەڕ دژ بە كەس بكات. گوتیشی دەستێوەردانی سەربازی لە رەوشی سووریا كۆتایی بە ململانێكە ناهێنێت. ئاماژەی بەوەیش دا كە هەر دەستێوەردانێكی سەربازی لە رەوشی سووریا بەبێ رێ پێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان بە پیشێلكردنێكی ترسناكی یاسای نێودەوڵەتی دادەنرێت. هاوكات لاڤرۆڤ رایگەیاند كە تۆمەتباركردنی دیمەشق بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بەبێ بەڵگەیەو پێداگیری لەسەر ئەوەش كرد كە وڵاتەكەی پشتیوانی لە لێكۆڵینەوە لەو بارەوە دەكات. وتیشی هیچ رێگەچارەیەكی دیكە بۆ تەنگژەی سووریا لە ئارادا نییە جگە رێگەچارەی سیاسی لە چوارچێوەی وتووێژی راستەوخۆ لە كۆنگرەی ژنێڤ دوو نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار