٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێژەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لەھەرێم گەیشتە نزیکەی200ھەزار کەس

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، رێژەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لەھەرێم گەیشتۆتە نزیکەی 200ھەزار کەس وتەنھا لەماوەی ھەفتەی رابردوو نزیکەی 50ھەزار ھاتونەتە ھەرێم.

د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بەKDPinfoراگه‌یاند: پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا25ملیۆن دۆلار لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەنابەران تەرخان کراوە وپارێزگاکانیش لەبودجەی پەرەپێدانی خۆیان بە بەملیاران دیناریان خەرج کردوە.

د.دیندار زێباری گوتیشی: ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە جیھانیەکان ھاتوونەتە سەر خەت بۆ ئەوەی ھاوکاری ھەرێمی کورستان بکەن، جگە لەمەش حکوومەتی عێراقیش 10ملیار دیناری پێشکەش ئاوارەکان کردوە.

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند:رێژەی پەنابەرانی رۆژ ئاوای کوردستان لەھەرێمی گەیشتۆتە نزیکەی 200ھەزار کەس کە تەنھا لەماوەی ھەفتەی رابردوو نزیکەی50ھەزار کەس ھاتوونە وزۆرینەیان لە ھەولێر لە ناوچەکانی بەحرکە و کەورگۆسک و قوشتەپە نیشتەجێکراون.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، بڕیارە لەم ھەفتەیە کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی جیھانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆبیتەوە کە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە، بۆ دەست خۆشی کردن وپشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان لەبارە ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار