جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ وەرگرتنی رەزامەندی سەردانی هەولێر دەکات

عێراق – KDP.info / خوزه‌یر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و چەند پرسێک لە گەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوی بکات ، بە پی هەواڵێک کە ئاژانسی (خه‌به‌ر) لە زاری به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گواستۆتەوە ، دوای ئەوە لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشته‌وایی نیشتمانی کە ماوەیەکە خەریکی راپەراندنی کارەکانی بووە و گشت كاره‌كانیشی لەو باریەوە ته‌واوكردووه، بەئامانجی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی كۆتاییش له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی ، جێگری سه‌رۆك كۆمار خوزه‌یر خوزاعی به یاوه‌ریی شاندێک كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی تێدایه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسعود بارزانی کۆدەبیتەوە،وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە ، سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه کە 14 بڕگه‌یه بە باشی تاوتوێکراوە چاوەڕی دەکریت ەنگی ئەری لە هەرێمی کوردستان وەربگرێ و چوونکە پێشتر تێبینییه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا، كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانیی گه‌وره لە عێراق سازده‌كرێت تێدا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی یەکەمی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و بەو ئامانجەی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف لەو کۆنگرەیەدا ئیمزا بكرێت. شایەنی باسە: سەرۆکی کوتلەی ئەحرار کاتی سەردانی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەولێر ئاشکرا نەکردووە.




