كوتله‌ی ئه‌حرار لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڕەشە دەکات

بەغدا– KDP.info / كوتله‌ی ئه‌حرار رایدەگەینێت ئه‌گه‌ر له دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران نه‌كرێت، ئەوا ئەو کات هه‌ڵوێستی توند ده‌گرینە بەر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نیشنی په‌رله‌مانتاران بێجگە لە خەڵک داوای مه‌رجه‌عه‌كان بووە و پشتگیری جەماوەری زۆری لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بێت و له دانیشتنی هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌كرێت، ئه‌وکات ئێمە وەک کوتلەی ئەحرار کە داواکاری سەرسەختی ئەو پیشنیازەین هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، به‌ها ئه‌عره‌جی ئەوەشی خستەروو لە بارەی ئەم داواکارییە و چەندین داواکاری دیکەی جەماوری ، پێویسته ئەنجوومەنی نوێنەران بریاری روون و ئاشكرای خۆی هەبێت به‌ڵام هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و كوتله‌ی سیاسی ده‌یانه‌وێت ئه‌و بابه‌ته بكه‌نه فشارێکی سیاسی و بۆ مه‌به‌ستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بهێنن. جێی ئاماژه‌یه، له ساڵی 2011 ه‌وه كوتله‌ی ئه‌حرار پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و له ئێستادا داواكاریه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ری هه‌یه بۆ گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پێشنیاره له په‌رله‌ماندا.




