واشنتۆن هەڕەشە لەبەغدا دەکات: ئهگهر ڕێگه له ئیکسۆن مۆبیل بگرن، F16 نابینن

ئەمرۆ یەکشەممە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆر بەتوندی فشاری خستۆتە سەر عێراق و پێی راگەیاندووه کە دەبێت بەغدا ئابڵوقەی لەسەر کۆمپیانیای ئیکسۆن موبیل تایبەت بەنەوت دەرهێنان هەڵبگرێت و بەپێچەوانەشەوە ئەگەر بەغدا پابەندی داواکەی واشنتون نەبێت ئەوا ئەمریکا ئامادە نییە فرۆکەکانی F16 بدا بەعێراق.
سەرچاوەیەکی نزیک لەحکومەتی عێراقی کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەسایتی شفق نیوزی رایگەیاندوە کەواشنتۆن زۆر بەتوندی فشاری خستۆتە سەر عێراق بۆ هەڵگرتنی هەموو جۆرە کۆت وبەندێک لەسەر کۆمپیانیای ئیکسۆن موبیلى ئەمریکی تایبەت بەنەوت.
هەروەها سەرچاوەکە روونی کردەوە کەفشارەکانی ئەمریکا لەم روانگەویهە گەیشتۆتە ئاستی هەڕەشە کردن، بەجۆرێک کەرێگا نەدرێت بەعێراق فرۆکەکانی F16 لە ئەمریکا وەربگرێت.
ماوهیهک پێش ئێستا نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دانی بهوهدا نا که به نامهیهک داوای له سهرۆک ئۆباما کردووه ڕێگه نهدات کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل له ههرێمی کوردستان کار بکات، بهڵام ههر خودی مالیکی ئاشکرای کرد که تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی لەسەرۆک ئۆباما پێنەگەیشتوە.




