٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوریا: تەقە لە تیمەکانی پشکنەرانی نێودەوڵەتی بۆ دەرخستنی راستییەکان دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

سوریا –  KDP.info‌ / گوتەبێژێك بەناوی  تیمی پشكنەرانی چەكی كیمیایی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان ئاشکرای کرد  ئەمڕۆ دووشەممە دوای گەیشتنی تیمی چاودێری و پشكنەری چەكی كیمیایی بۆ شوێنی دیاریكراو لە شاری دیمەشق چەند جارێك بە قەناصە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە  هێرشیان كراوەتە سەر تیمەكەیان و زینی گیانی نەبووە،  مارتن نسیركی ، گوتەبێژی تیمی  پشكنەرانی چەكی كیمیایی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان بە ئاژانسی فەرنسای رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە چەند جارێك بە قەناصە هێرشكراوەتە سەر ئۆتۆمبێلی تیمی پشكنەرانی چەكی كیمیایی لەوناوچانەدا كەبریارە پشكنینیان تێدا بكرێت ، ئامانج لەو هیرشانەش کۆسپ و رێگا گرتنە لە کارەکانی تیمی بێودەوڵەتی بۆ خستنەرووی راستییەکان لەبارەی بەکار هێنانی چەکی کیمیایی، گوتەبێژەكەی تیمی  پشكنەرانی چەكی كیمیایی راشیگەیاندوە: هەرچەندە  ئەو تەقانەدا هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەی نەبووە بەڵام ترس و دڵە راوكیی بۆسەر تیمەكەیان دروست بووە و حکوومەتی سوریاش لەم پرسەوە بەرپرسیارە.

هەواڵی پەیوەندیدار