٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەشتەرگەری چاندنی جگه‌ر لە هەولێر دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –  KDP.info‌ / بۆ لەمەو دوا لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  نەشتەرگەری چاندنی جگه‌رلە نەخۆشخانەیەکی هەولێر دەکرێت و چدیکە هاوڵاتیان پێویستیان بە دەرەوە نابێت،  بەمەبەستی چارەسەری ئەو هاوڵاتیانەی كە پێویستیان بە چاندی جگەر هەیە ،  بەئامانجی چاندنی جگەر بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە نەخۆشی جگەریان هەیە و پێویستیان بە چاندنی جگەر هەیە،  وەزارەتی  تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی  نەخۆشخانەی پار لەشاری هەولێر گرێبەستێك واژوو كرد. بەپێی ئامارێك كە لەوەزارەتی تەندروستی ناوەكانیان تۆمار كراوە 40 نەخۆش پێویستیان بەچاندنی جگەر هەیە و 40 نەخۆشی دیكەش بۆ هەمان مەبەست لەنەخۆشخانەی پار ناویان تۆمار كراوە ، وەزیری تەندروستیش ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند:  تێچووی ئەو نەشتەرگەریە لەوڵاتانی دراوسێ‌ 150 هەزار دۆلارە و لەوڵاتی هیندستانیش  70 هەزار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام بە واژوو كردنی گرێبەستەکەمان لەگەڵ نەخۆشخانەی پار لەهەرێمی كوردستان ئەو تێچووە بۆ هاوڵاتیان بەخۆڕاییە و وەزارەتی تەندروستی بڕی 25 هەزار دۆلار دەدات بەنەخۆشخانەی پار و نەخۆشخانەی پاریش تەواوی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكان دەخاتە ئەستۆی خۆی دەگرێت لە كۆنگرە رۆژنامەوانیشدا وەزیری تەندروستی رایگەیاند بریاریە لەقۆناغی یەكەم 35 هاوڵاتی جگەریان بۆ بچێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار