حكوومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی بۆرییه نه‌وتییه‌كان بڕیاریدا فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی دروستبكات

بەغدا – KDP.info / حكوومه‌تی عیراق بۆ پاراستنی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی بڕیاریداوه فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی دروستبكات كه له 16 هه‌زارو 500 سه‌رباز پێكدێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی سەربازی بە تۆری هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووە : حکوومەتی عێراق بۆ پاراستنی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌عیراقه‌وه بۆ ولاَتانی ده‌ره‌وه ، بڕیاریداوه كه فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازیی دروستبكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوری مالیکی سەرۆک وەزیران، داوای لە وه‌زاره‌تی به‌رگری کردووە ئه‌و ئه‌ركه بەجی بگەینێت و خودی وەزارەتەکەش سەرپەرشتی ئەو فیرقەیە بکات و هاوکات كه‌مال ئه‌لساعدی کە کەسێکی سەر بە دەوڵەتی یاسایە به پله‌ی لیوا روكن بۆ سەرپەرشتی ئەو فیرقەیە ده‌ستنیشانكراوه. بەپیی هەواڵەکە، قه‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ی کە دروست دەکریێت پێوستە 16 هه‌زارو 500 كه‌س بێت، ئەماژەش بەوە کراوە کە به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆ فیرقه‌كه دانراوه ته‌نها پاراستنی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی گواستنه‌وه به‌ده‌ستی ئه‌و فیرقه‌یه‌وه ده‌بێت و پاراستنی هێڵه ناوخۆییەکانی نه‌وت و پارێزگاری له‌دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كان و هه‌روه‌ها پاراستنی بیره نه‌وتیه‌كان به‌ده‌ستی پۆلیسی نه‌وته‌وه ده‌مێنێت كه دامه‌زراوه‌یه‌كە و سەر بە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه.....




