٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی هەڵواسینی وێنەی خومەینی و خامنەئی لە بەغدا شەڕ لە پەرلەمان دروست بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info‌ / لە دانیشتنی   ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەت بوو  بە پرسی ئاوارەكانی سوریا و  خانەنشینی کە چی بەهۆی هەڵواسینی وێنەی خومەینی و خامنەئی ڕابەری ئێستای ئێران  لە بەغدا پێكهەڵپژان لە نێوان ژمارەیەك پەرلەمانتاردا ڕوویدا. حەیدەر مەلا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی عێراقیە  بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكیدا بەكوردیوی راگەیاند: لەدانیشتنەكەی ئەمرۆدا رەخنەی تووندمان  ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق گرت بەهۆی ئەوەی كە رێگا دەدرێت لەگۆرەپانەكانی شاری بەغدادا وێنەی خومەینی و خامنەئی رابەری ئێستای ئێران بەرز بكرێتەوە و  ئەو وێنانە هەڵدەواسرێت كەئەمەش سەروەری عێراق پێشێل دەکات  ئەو قڵاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. موڵا ئەوەشی راگەیاند :چەند پەرلەمنتارێکی شیعە بەبێ ئەوەی گوێ بە بە ها گرینەگەکانی نیشتمانی بدەن دژی ئەو لە ئەنجوومەنی نوێنەران وەستاونەتەوە بەرگریان لە کرداری بڵاوکردنەوەی وینەکانی ئەو کەسانە کردووە کە دوێنی عێراق بە بریاری ئەوان خەڵەتانی خوێن کراوە ،  حەیدەر مەلا کە لەلایەن پەرلەمانتارانی كوتلە شیعیەكانەوە بەتوندی وەڵام درایەوە ئەوەشی راگەیاند ئەوەنەی لە دژی بۆچوونەکەی من بوون خەڵکانیک ئەجندای ئێرانی لە عێراق جێبەجیدەکەن شایەنی باسە : لەدانیشتنەكەی ئەمرۆدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەزامەندی نواند لەسەر دابین كردنی بری یەك ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەی تایبەتی خۆی بۆ ئاوارەكانی سوریا كەئێستا روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە و لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە پێیان دەگەیەندرێت.دوای پێکدادانەکەش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا بۆ هەفتەی ئایندە.

هەواڵی پەیوەندیدار