دادگای باڵای فیدڕاڵی مادده‌ی 23ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هەڵوەشاندەوە

بەغدا– KDP.info/ دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیایدا مادده‌ی 23ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2008 كه تایبه‌ته به كه‌ركوك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، له‌كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا كه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار‌ه‌كانی لیسته كوردییه‌كان ئه‌نجامیدا، موحسن سه‌عدون سەرۆکی کوتلەی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: دوای داوایه‌كی محه‌مه‌د كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌سه‌ر لیستی پارتی، دادگای فیدراڵی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی 23 ی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پیشانداوه كه تایبه‌ته به كه‌ركوك. سەرۆکی کوتلەی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو کە : كه ئه‌و مادده‌یه ده‌ستوری نه‌بووه و ده‌ستخۆشیشی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كرد. به‌پێی مادده‌ی 23 ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2008، ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كان له‌كه‌ركوك و دابه‌شكردنی ئیداره‌ی ئه‌منی و خۆجێی نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كاری وردبینی له تۆماری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 وه‌ك مه‌رجێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبَژاردنه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك.




