عوسمان ئۆجه‌لان بۆ KDP.info پیلانى كوشتنى له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى په‌كه‌كه ئاشكراده‌كات

هه‌ولێر _ KDP.info/ برایه‌كى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باس له كوشتنى له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه پیلانه‌كه بۆ تێكدانى بزاڤى ڕزگارى خوازى نه‌ته‌وه‌ى كورد و كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه.
چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ند چه‌كدارێك كه به‌پێى قسه‌ى جیابوه‌وه‌كانى په‌كه‌كه ئاماژه‌ى پێدراوه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌سه‌ر برایه‌كى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى ئه‌و حزبه و سه‌ركرده‌باڵاكانیان كه چه‌ند ساڵى جیابوونه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاندووه و ئێستا له شارى كۆیه نیشته‌جێبوون، به‌پێى قسه‌ى ئه‌و سه‌ركردانه ئه هێرشه پیلانێكى داڕێژراو بووه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى په‌كه‌كه كه ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆیان له‌و باره‌وه گه‌یشتۆته ده‌رئه‌نجام، له‌م باره‌وه عوسمان ئۆجه‌لان براى رێبه‌رى گشتى په‌كه‌كه له لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتى :" سێ كه‌س به‌نیه‌تى تیرۆر ره‌وانه‌ى كۆیه كرابوون بۆكوشتنى سه‌ركرده جیابووه‌كانى پارتى كرێكران ئه‌وانیش "من و نیزامه‌دین تاج" له كاتێكدا كه ئاشكرابوو بۆ تیرۆر هاتبوون روو به‌روو بونه‌وه دروست بوو یه‌كێكیان بریندار كرا‌و یه‌كێكى دیكه‌یان رایكردووه، به‌پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش كه‌كراوه ده‌ركه‌وتووه كه‌سه‌ركرده‌یه‌كى ئێستاى باڵاى په‌كه‌كه ره‌وانه‌ى كردوون و به‌هاوكارى سه‌رۆكێكى فه‌رمانده‌یى ئه‌و هێزه كه پیلانه‌كه‌ى داڕشتووه، له كاتێكدا ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازیه هاوكارو گوێرایه‌ڵى ئه‌و سه‌ركرده باڵایه‌یى په‌كه‌كه‌یه پێى راگه‌یاندووه كه رێگا به یه‌ك سه‌ركرده‌ى جیابوه‌وه په‌كه‌كه نه‌ده‌یت و هه‌موویان له‌ناو به‌رن".
گوتیشى په‌كه‌كه به‌م هه‌نگاوه‌ى ده‌یه‌وێت مه‌ترسى له‌سه‌ر بزاڤى نه‌ته‌وه‌ى كورد دروست بكات و ده‌یه‌وێت پێش كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى پیلانێكى له‌و شێوه دابنێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوكێشه سیاسیه‌كان تێكبچن كه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆ سه‌ر بزاڤى نه‌ته‌وه‌یى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه ئاراسته‌یه‌كى نادروست به‌رانبه‌ر به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ماوه‌ى 20 ڕۆژى رابردوو گیراوه‌ته‌به‌ر ئه‌مه له كاتێكدایه باڵى عه‌له‌ویه‌ت و تورك له‌ناو په‌كه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى دیكه، وه‌ك ئاشكرایه كه ئێمه له كوردستان ده‌مانه‌وێت سیاسه‌تێكى ئاشتى بگرینه‌به‌ر به‌ڵام قبوڵمان ناكرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژمان ده‌وه‌ستنه‌وه هه‌روه‌ها گوتیشى : تاكه ئامانجى ئه‌م هێرشه تیرۆریستیه له‌ناو بردنى ئێمه‌و تێكدانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ییه




