٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاستی خوێندنی باڵا لە قەزاكانی هەرێمی كوردستان بەرز دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بودجەی 2014 لەگەل وەزارەتی پلاندانان تاوتۆ دەكەن لە بەردەوامی ئامادكارییەكانی بودجەی 2014 حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەلسەنگاندن بۆ پرۆژەكانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەكات، د.علی سندی بودجەی سالی 2014 لە هەریەك لە دلشاد شهاب وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزارو د. علی سعید وەزیری خوێندنی باڵا لە كۆبونەوەی ئەمرۆ لە وەزارەتی پلاندانان تاوتۆكرد.

بودجەی وەزارەتی شارەوانی 3تریلۆن و 183 ملیارو 542 ملیۆن دیناری عێراقیە . لە ئێستادا 628 پرۆژەی لە بواری جێبەجێكردندان. وەزارەتی شارەوانی چەندین پرۆژەی ستراتیجی و گرنگی خستونەتە بواری راپەراندن لەوانە دروستكردن و راكێشانی تۆری ئاو و ئاوەرۆی سندوقی و لولەیی لە گشت شارە گەورەكان و قەزاو ناحیەكان. ئەم پرۆژەیە بە پرۆژیەكی ستراتیجی هەژماردەكرێت لە بواری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هاولاتیانی هەرێمی كوردستان سودمەند دەبن. پرۆژەی دروستكردنی باخچەو پارك لە گشت قەزاو ناحیەكان و پرۆژەكانی كەرتی گەشت و گوزارو دانانی ماستر پلانی شوێنەواری هەرێمی كوردستان . جگە لە چەندین پرۆژەی تر لە بواری خزمەتگوزاری بە بەردەوامی كاریان لەسەر دەكرێت.

لە ساڵی 2009 هەتا ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا بودجەیەكی باشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە، ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گەرمەی گفتوگۆدایە لەگەل وەزارەتی پلانداندانان بۆ دابینكردنی بودجەیەكی گونجاو بۆ سالی 2014. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریاریداوە پەرە بە خوێندنی باڵا بدات لە هەرێمی كوردستان و هەر بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی لە هەرێم ئێستا دروستكردنی 5 پێنج زانكۆی نوێ لە لە قەزاكانی سۆران و كەلار و رانییە و هەلبجە زاخۆ . ئامانج لە پەرەپێدان بە قەزا گەورەكانی هەرێمی كوردستان باشتر كردنی گەیاندنی سیستەمی خوێندنی باڵایە بە خوێندكارانی هەرێمی كوردستان. وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی 99 پرۆژەی لە بواری جێبەجێكردن دایە و بودجەكەشی 571ملیارو 609 ملیۆن دیناری عێراقیە.

هەواڵی پەیوەندیدار