جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەبەرێز حەنزەلە مالك ئەندامی پەرلەمانی سكۆتلەندا كرد
ئەمرۆ یەك شەممە 26/8/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان پێشوازی لەبەرێز حەنزەلە مالك ئەندامی پەرلەمانی سكۆتلەندا كرد.
لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك پەرلەمانتار ئامادەیبوون.
حەنزەلە مالك ئەندامی پەرلەمانی سكۆتلەندا، خۆشحاڵی خۆیانی بەدووبارە سەردانی پەرلەمانی كوردستان نیشان دا و پێشكەوتنە بەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان لەرووی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان و بنیادنان بەرزنرخاند لەسایەی ئەو سەقامگیریەی هەرێمی كوردستان بەخۆوەی بینیوەو بۆتە جێ چاوی هەموو جیهان،
لەبەرامبەر دا دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی بەگەرمی بەخێرهاتنی كرد و رۆڵی بەرێزیانی لەخستنە روو داكۆكی كردن لەگەلی كورد لەپەرلەمانی سكۆتلەندا بەرز نرخاند بە تایبەت لەپرسی ناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد بە دەستی رژێمی بەعس،هەروەها ئامادەیی دەربڕی بۆ پتەوكردنی پەریوەندیەكانی نێوان هەردوولا لەهەموو بوارەكان
هەر لەدیدارەكەدا جێگری سەرۆكی پەرلەمان پوختەیەكی لەبارەی كار و پێكهاتەی ئێستای پەرلەمان و مێژووی خولەكانی پەرلەمان پێشكەش كرد كە مایەی سەرنج و پێزانینی پەرلەمانتارەكەی سكۆتلەندا بوو.




