په‌رله‌مان بۆ كۆمسیۆن: به‌بێ ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی رێگا به‌ده‌نگده‌ر نادرێت به‌شداری له‌ده‌نگدان بكات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسراویكدا به ژماره 3513 كه له 25/8/2013 ده‌رچووه و ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كردووه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر جێبه‌جیكردن ماده‌ی 4 له یاسای ژماره 15 یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ده‌كاته ماده‌ی 29 له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان سالی 1992 هه‌مواری حه‌وته‌م كردۆته‌وه.
تارق جەوھەر گوتیشی: له نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆمسیۆنی ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه (كه رێگا به‌ده‌نگده‌ر نادرێت به‌شداری له‌ده‌نگدان بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵگری بروانامه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراق نه‌بێت. جەوهەر رونیشیكرده‌وە، مه‌به‌ست له ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیش به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره 26ی سالی2006 ئه‌و به‌لگه‌نامه‌یه‌یه كه‌پێی ده‌وترێت ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی)، بۆیه له‌نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه: له‌كاتی ده‌نگدان، هیچ ناسنامه‌یه‌كی باری شارستانی یاهه‌ر به‌لگه‌نامه‌یه‌كی دیكه له‌ده‌نگده‌ر وه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بروانامه‌ی ره‌زگه‌نامه‌ی عێراق پێ نه‌بێت.
تارق جەوھەر گوتیشی: بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكید له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كاته‌وه ده‌قی برگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی 4 ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكات و گشتاندنیش بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن بنیرێ بۆ زانینی نیه‌تی موشه‌ره‌عی كوردستانی. چونكه برگه‌ی یه‌كه‌م ماده‌ی 4 هاتووه دوای دلنیابوون له لیهاتوویی ده‌نگده‌ر كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیه، ئه‌وسا پسووله‌ی ده‌نگدانی راده‌ست ده‌كرێت و ناوی نیشان ده‌كرێ، رینمایی ده‌كرێ بچێته شوێنی دیاریكراو بۆ ده‌نگدان.
تارق سارمه‌می ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند: ئه‌م ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ دلنیاكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژادرنه‌كانه كه‌ته‌فسیری جیاواز بۆ ده‌قی ماده‌ی 4 له‌یاسای هه‌لبژادرنی په‌رله‌مان كوردستان نه‌كرێت، وئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێویه‌كی پاك وبێگه‌رد به‌رێوه‌بچێت دوور له‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی نایاسایی، بۆیه پێویسته له‌رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگده‌ران ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌ش نه‌بن.




