٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەرئەوەی بەڵێنەکەی نەبرۆدەتە سەر پەرلەمان میوانداری وەزیری نەوتی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق ئاشکریاکرد، لە بەرئەوەی وەزیری نەوتی عێراق بەڵێن دابوو رێژەی بەرھەم ھێنانی نەوتی پارێزگای بەسرە زیاد بکات وبەڵێنەکەی نەبردۆتە سەر، بڕیارە لیژنەکەیان کۆبوونەوەی داھاتووی لەپارێزگای بەسرە سازبکات ومیوانداری وەزیر بکات بۆ ئەوەی ھۆکاری جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکەی رونبکاتەوە.

 

د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی لە پارێزگای بەسرا ئەنجامبدات ومیوانداری وەزیری نەوت بکات سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرھەم ھێنانی رێژەی نەوت لەو پارێزوگایە کە بەڵێنی دابوو رێژەی بەرھەم ھێنانی نەوت بۆ نزیکە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت  بەرزبکاتەوە، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە کەم دەکاتەوە رۆژانە نزیکەی 500بەرمیل.

د.رزگار گوتیشی:وەزیر نەوت کێشەکەی بۆ چەند گرفتێکی تەکنیکی گەراندۆتەوە، بەڵام ئەمە راست نیە وکێشەکە ئیداریە وکەمتەرخەمی کراوە.

بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز راشیگەیاند:سەردانەکەی ئەوان بۆ لێکۆلینەوە لەو کێشانەیە وبۆپشتگیریکردنە لە خەلکی ئەو پارێزگایە ،کۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەکەیان لەبەسرا دەبێت.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەربکرێت، گەر نا کێشە کە زۆر لەوە گەورەتر دەبێت ورێژەکە بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو دادەبەزێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار