ئەندامێکی لیژنەی دارایی: زیادکردنی موچەی فەرمانبەران کاتییە تاوەکو یاسای نوێی موچە پەسەند دەکرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،زیادکردنی موچەی فەرمانبەران کاتی یە تاوەکو یاسای نوێی موچەئامادەدکرێت،ئەو کات خشتەیەکی نوێ بۆ موچە دادەنرێت.
نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە موچەی فەرمانبەران زیاد بکرێت بەشێوەیەکی کاتی، چونکە فەرمانبەرانی پلە کۆتا موچەکەیان زۆرکەمە وبەشیان ناکا بۆیە ئەم بڕیارە دراوە،تاوەکو یاسای نوێی موچە پەسەند دەکرێت.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: ماوەیەکی زۆرە لیژنەیەک لە بسپۆرانی ئەنجوومەنی وەزیران ولیژنەی دارایی پێکھاتووە بۆ ئامادەکردنی خشتەیەکی نوێی موچە وبکرێتە یاسا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو لیژنەیە لەکارەکانی بەردەوامە وکارەکانی تەواو نەکردوەوھەرکاتێ کارەکانی تەواو بکات دەکرێتە یاسا ورەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ پەسەند کردنی.
نەجیب رونیشیکردەوە، لەخشتەی نوێدا زیادکردنی موچە ئەو وەزارەتانە ناگرێتەوە کە یاسای تایبەت بەخۆیان ھەیە،لەوانەش وەزارەتی بەرگری وناوخۆ ونەوت وھەر سێ سەرۆکایەتیەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،بڕیارە نوێیەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی زیادکردنی موچە لە سەرتای ساڵی داھاتوو جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق بڕیاریدا موچەی فەرمانبەرانی پلەکۆتاکان ھەریەکەبەرێژەیەکی جیاواز زیادبکرێت وئەم زیادەیە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتە .




