نه‌یارانی مالیکی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پلانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت ده‌خه‌نه‌ڕوو
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات له ئێستادا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران، به داوای كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕازی نه‌بێت ئه‌وه په‌نا بۆ كێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان ده‌برێت.
سه‌عید ره‌سول حسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سایتی kdp رایگه‌یاند سێ ئه‌گه‌ر له به‌رده‌م كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه، یه‌كه‌م لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له رێگای سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، دووه‌م بانگێشت كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و واژۆكردن بۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، ئه‌گه‌ری سێیه‌م كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانه له حكومه‌ت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: " له ئێستادا یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كه له ناو لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران باس ده‌كرێت مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانه له حكومه‌تی عێراقی له كاتیكدا ئه‌گه‌ر هاتوو 2/3ی وه‌زیره‌كان كشانه‌وه ئه‌و كاته حكومه‌تی عێراقی هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه ".
گوتیشی: " ئێستا بۆمالیكی ده‌رده‌كه‌وێت كه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت سازش بۆ داوای لایه‌كان بكات، له هه‌مانكاتدا ئه‌و ڕاستییه بزانێت كه كارتی زۆر گه‌وره‌ی فشار هه‌یه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ی ".




