٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

KDP.info لە راپۆرتێکدا بەرنامەکانی وەزارەتی پلاندانان بڵادەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە  KDP.info/  تایبەتە وەزارەتی پلاندانان تاوتۆی چەندین نەخۆشخانەو بە دووسایدكردنی جادە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان دروستكردنی چەندین بالەخانەی نوێ بۆ رەگەزنامە و پۆلیس و بالەخانەی نوێی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیانی كەم دەرامەت دەكات

لە میانەی ئامادەكارییەكانی بودجەی ساڵی 2014 د. علی سندی وەزیری پلاندانان بە جیا لە گەڵ هەریەك لە د. رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی و كامەران أحمد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و كەریم شنگاری وەزیری ناوخۆ و د. عیسمەت محمد خالید وەزیری پەروەردە كۆبونەوەی چری ئەنجام دا.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندین هەنگاوی پراكتیكی ناوە بۆ باشتركردنی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و ئێستە وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی تەندروستی لە گفتوگۆدان بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ساڵی 2014 كە 73 پرۆژە لە بواری جێبەجێكردن دان، لەم پرۆژانەش 19 نەخۆشخانە و 14 بنكەی تەندروستی و 13 بالەخانە چەندین پرۆژەی تر وەك دابینكردن و چاككردنەوەی كەلوپەلەكانی تەندروستی لە خۆ دەگرێت، گوژمەی گشتی وەزارەتی تەندروستی 1 تریلۆن و 68 ملیار و 713 ملیۆن دیناری عیراقیە.

ئەم نەخۆشخانەی ئێستە لەژێر دروستكردن دان پێكهاتوون لە نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشخانەی تالاسیما و  نەخۆشخانەی چاندنی بەشەكانی لەش و نەخۆشخانەی چارەسەری رۆماتیزم و چارەسەری سروشتی.

 وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە :

وەزارەتی ئاوەدانكرنەوە 406 پرۆژەی لە بواری جێبەكردن دان كە زۆرینەی پرۆژەكان پرۆژەی ستراتیجی و درێژخایەنن، پرۆژەی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاولاتیانی كەم دەرامەت لە گشت شارو قەزاكان لە خۆدەگرێت هەروەها پرۆژەی دروستكردن و چاكردنەوەی رێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان بە دوو سایدكردنی رێگا سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی ماستەر پلانی رێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین پرۆژەی تر لە خۆ دەگرێت، گوژمەی خەملێندراوی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بە 4 تریلۆن و 317 ملیارو 833 ملیون دیناری عیراقیە، هەر لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكرنەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین پرۆژەی چاكردنەوە و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و دروستكردنی رێگاوبانی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی هەرێمی كوردستان خستۆتە بواری جێبەجێكردن.

وەزارەتی ناوخۆ: ئێستا 163 پرۆژەی لە بواری جێبەجێكرد دان كە بە گوژمەی 328 ملیارو 370 ملیۆن دیناری عیراقیە پرۆژەكانی وەزارەتی ناوخۆ بریتین لە دروستكردنی چەندین بەرێوەبەرایەتی و بنكەی پۆلیس لە سەرتانسەری هەرێمی كوردستان و بالەخانەی نوێ و مۆدیرن بۆ قائیمقاییەتەكان و دروستكردنی بالەخانەی نوێ بۆ بەرێوەبەراتییەكانی رەگەزمانەو شارستانییەت و ئاگر كوژاندنەوە و پۆلیسی پاراستنی دارستانەكان، پرۆژەكانی وەزارەتی ناوخۆ كارئاسانی زۆر بۆ هاولاتیان دەكات بە تایبەتیش ئیش و كارە یاساییەكانی رەگەزنامەو ناسنامە و كارەكانی رۆژانە لە قەزاكانی هەرێمی كوردستان.

پەروەردە : حكومەتی هەرێمی كوردستان، بریاری داوە كە گرنگێیكی زور بە كەرتی پەروەردە بدات ئاستی ستانداردی پەروەردە بگەینێتە ئاستی نێودەولەتی، بۆ ئەم مەبەستەش بریاردراوە بەردەوامی دروستكردنی قوتابخانەی نوێی 27 پۆلی و 18 پۆلی و 12 پۆلی و 9 پۆلی و 6 پۆلی ئەمە جگە لە دروستكردنی كۆمەلگەی راهێنانی پیشەیی لە هەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستان و بەرێوەبردنی قوتابخانەكان لەسەر سیستەمی( SAIBS)و نۆژنكردنەوەی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان لە هەمانكاتیشدا وەزارەتی پەروەردە هەلمەتی دروستكردنی قوتابخانە نیشتیمانییەكانیشی خستۆتە خشتەی كارەكانی بۆ سالانی داهاتوو . گوژمەی وەزارەتی پەروەردە 702 ملیارو 112 ملیۆن دیناری عیراقیە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار