ئهردۆغان : من دیکتاتۆر نیم و بەڵکو دژی سیستەمی دیکتاتۆرەکانم

تورکیا – KDP.info / رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆك وهزیرانی توركیا رهخنهی خۆی دەربری سەبارەت بەو كهسانەی کە پێی دهڵێن دیكتاتۆر و لەبەرامبەردا ئەردۆغان گووتی ئهگهر دیكتاتۆر بام ئێستە کەس نەیدەتوانی پێم بڵێت دیكتاتۆر.ئاژانسی ههواڵی ئهنادۆڵی توركیا ئەمڕۆ یەکشەممە یاشکرای کرد کە لەکاتی کردنەوەی زانکۆیەک کەبەناوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە لەشاری ریزە کرایەوە . ئەردۆغان ئاماژەی دا کە ئەو دیکتاتۆر نییە و بەڵکو دژی رژێمە دیکتاتۆرییەکانی وەک سوریا ، ئهگهرئەو تۆمەتانەش راست بایە کە ئەردۆغان دیکتاتۆرە ئێستە کەس نەیدەتوانی و نەدەوێرا پێم بڵێت دیكتاتۆر. سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەرەڕای باسکردنی کۆمەڵێک پرس ، هاوکات بەشێک لە قسەکانی تەرخانکرد بۆ مشتومڕی دەستەواژەی دیکتاتۆر بوون و ئازادی رادەربڕِین کە ئێستا ھەندێک لایەنی ئۆپۆزسیۆن دژی ئەردۆغان بەکاریدەھێنن. لەمبارەیەوە ئەردۆصان گووتی : ئازادیی تاکە کەس تا ئەو شوێنەیە کە ئازادی بەرامبەر زەوت نەکا، کەسانێك لە خۆپیشاندانەکانی پارکی (گەزی)دا ماڵ و موڵکی خەڵکیان سوتاند و پەلاماری پۆلیسیاندا بە مۆلۆتۆف، بەو ھەڵسوکەوتانەیان دەوت ئازادی، کەچی کاتێك پۆلیس لەبەرامبەریاندا دەوەستایەوە دەیانگوت پۆلیس لایەنگری دیکتاتۆرە. من دیکتاتۆر نیم و بەڵکو دژی سیستەمی دیکتاتۆرەکانم.




