چاوەڕوان دەکرێت سەرهتای مانگی داھاتوو پارەی قەرەبوی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش بکرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەگەر کارە ئیدارییەکان تەواو بن چاوەڕوان دەکرێت لە سەرهتای مانگی داھاتوو پارەی قەرەبوی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر ھاوڵاتیان دابەش بکرێت.
مەحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆبوونەوە وتێدا باس لە پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی مانگانەکرا ووەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەکرد،750ملیار دینار رەوانەی بانکی رافیدەین کراوە بۆئەوەی رەوانەی پارێزگاکان بکرێت و لەوێش لەرێی بنکەکانی دابەش کردنی خۆراک بەسەر ھاوڵاتیان دابەش بکرێت.
مەحما خەلیل گوتیشی:ئەو پارەیە لە بری ھەردوو مادەی خۆراکی شەکر و زەیتە کە لەماوەی دوو ساڵی رابردوو بە ھاوڵاتیان نەدراوە، بۆیە ئێستا مافی ھاوڵاتیانە قەرەبوو بکرێنەوە.
خەلیل رونیشیکردهوە، ئەگەر کارە ئیداریەکان تەواو بن چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتای مانگی داھاتوو ئەو برە پارەیە بەسەر ھاوڵاتیان دابەشبکرێت.
بڕیارە ھەر ھاوڵاتیەک لەبری ئەو بەشە خۆراکەی لەماوە رابردوو وەریان نەگرتووە 25ھەزار دیناریان پێبدرێت.




