٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موسڵ.. گەنجێکی دیکەی شەبەک کوژراو 20ماڵیش ئاوارەبوون

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ گەنجێکی دیکەی کوردی شەبەک لە پارێزگای موسڵ لە لایەن تیرۆرستان کوژراو 20ماڵی دیکەش ئاوارەی ناوچە کوردییەکان بوون.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ دوای ھەرەشەی تیرۆریستان لە کوردانی شەبەک لەپارێزگای موسڵ گەنجێکی دیکەیان بەناوی حوسێن عەلی کوشت و20ماڵی دیکەش ئاوارەی ناوچە کوردییەکانی ژێر دەست ھەڵاتی پێشمەرگە بوون.

سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەوانەی ئاوارەی ناوچە کوردییەکان دەبن لەلایەن رێکخراو و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیان لێ دەکرێت و ھاوکاریان دەکەن.

مەموزینی رونیشیکرده‌وە، ئاوارەبونی کوردانی شەبەک چارەسەر نییە ، بەڵکو پێویستە رێگە چارەیەک بدۆزرێتەوە بۆئەوەی ژیانیان بپارێزرێ.

ناوبراو راشیگەیاند: کوشتنی کوردانی شەبەک لەبەر دوو ھۆکارە یەکەمیان کوردن و دووەمیان شیعەنە و ھیچ ھۆکاری دیکە نییە.

پێشتر سەرۆکی راوێژکارانی شەبەک مەلا سالم شەبەک بەkdp.infoراگەیاند: لەدوای ھەرەشەی تیرۆرستان لەکوردانی شەبەک 15کەس کوژراون و300مالیش ئاوارەبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار