له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌ست ده‌كات

هەولێر – KDP.info / هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆی ساز دەکرێت و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێبكات و واده‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی گشتیش به فه‌رمی دیاری‌کرا ، هەندرێن مەحمەد ساڵح سه‌رۆكی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هةڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بەKDP.infoراگەیاند : كۆمسیۆنی باڵا بڕیاریداوه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ، به‌رواری 2013/9/1، به‌فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هةڵبژاردن بۆ لیست و كاندیده‌كانیان ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ها 9/17 بانگه‌شه‌ی هةڵبژرادن ده‌وه‌ستێت و له به‌رواری 9/19 ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت و له 9/21 یش ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت . بەدەر لەوە هەموو قسەکانی دیکە لە بارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمنی کوردستان دوورن لەراستییەوە هەندرێن مەحمەد گووتیشی کۆمسێۆن بەباشی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی جێبەجێکردووە هەوڵ دەدرێت گشت بەربەستەکان بەلاوە بنریت، شایه‌نی باسه پێشتر ئامەژە بەوەدەدرا کە له رۆژی چوارشه‌ممه دا واتە 28 ئاب بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سپێبكات كه بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت.




