رێگه به پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی دەدریت لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکات

سوریا – KDP.info / حكوومه‌تی سوریا بۆ دەرخستنی راستییەکان، رێگه‌ی به پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی دا سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، كه گومانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی لێده‌كرێت. له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئاشکرای کرد: وڵاتەکەی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه لەسەر ئەوەی تیمی پشكنه‌رانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بكات، كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهاتبێت، بەیاننامەکە ئەوەشی راگەیاندووە: لەپێناو دەرخستنی راستییەکان بێ‌تاوان دەرچوونی رژێمی سوریا لە بەکارنەهێنانی چەکی کیمیایی ئەو هەنگاوەی ناوە ، لەلایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لەبارەی کارەکانی تیمی پشکنەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە دیمەشق و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەسوریا چەکی کیمیایی بە کار هاتووە ، لە 21ئەم مانگەدا چەکی کیمیایی لە ناچەی غوتەی رۆژهەلاتی دیمەشق بەکار هاتووە وەک راگەیاندنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا باسی لیوە دەکەن زیاتر لە 1500 کەس کوژراون و هەروەها زیاتر لە3500 کەسی دیکەش برینداربوون ، کە زۆریان ژن و منداڵ بوون.




