بەرادعی : میسر ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌گ داکوتاوه فێڵیان لە مورسی کرد

میسر– KDP.info / مەحمەد بەرادعی جێگری سەرۆک کۆماری دەست لە کار کێشاوەی میسر ئاشکرای دەکات، کە ئەوەی ئێستا میسر بەرێوە دەبات حوسنی موبارەکە نەوەک کەسانی دیکە، لەلێدونێکدا کە لەزۆربەی رۆژنامەکانی میسر بڵاوکراوەیەوە ، بەرادعی نووسیویەتی میسر ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌گ داکوتاوه فێڵیان لە مورسی کرد ئەویان تووشی کێشه‌ی کاره‌با و کێشه‌ی دیکەی ئابووری کرد و ئیخوانیش یارمه‌تی مورسی نه‌دا به‌ڵکو به بێئه‌قڵییه‌کی زۆره‌وه یارمه‌تی نیزامی موباره‌کیاندا بۆ جێبه‌جێبونی پیلانه‌کانیان که ئێستا ڕوده‌ده‌ات و له‌کاتی خۆیدا بڕیاری پێویستیان نه‌دا، بۆنمونه پاککردنه‌وه‌ی دادگاکان چونکه دادپه‌روه‌ری بنچینه‌ی حوکمه دەبایە مورسی ئیخوانەکان دادگا‌یه‌کی شۆرشییانه‌ی دروستبکردایه بۆ دادگای کردنی نیزامی موباره‌ك و زۆر شه‌فافانه خراپییه‌کانی نیزامی موباره‌کی له‌هه‌مو ڕووه‌کانه‌وه بۆ خه‌ڵکی ڕونبکردایه‌ته‌وه نه‌ك هه‌وڵدان بۆ گۆڕینیان به خه‌ڵکی ئیخوان و هاوبیرانی. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ڕویدا له میسر ده‌کرێت کورت بکرێته‌وه و رژێمی حوسنی موباره‌ك ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌گ داکوتاوه و له سوپا و ناوخۆ و شوێنی بڕیار و ڕۆژنامه‌و و ڕاگه‌یاندن و ئابوری و ئه‌مریکا و ئیسرائیل و چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی و وه‌هه‌موشتێك، پلانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕه‌گ داکوتاوه ڕونبۆوه کاتێك مورسی حاڵه‌تی نائاسای ڕاگه‌یه‌ند وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری بڕیاره‌که‌یان جێبه‌جێنه‌کرد به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری حاڵه‌تی نائاسای ڕاده‌گه‌یه‌نێت و فیشه‌کی زیندو به‌کاردێنێت ناوخۆ و سوپا بڕیاره‌که‌ی جێبه‌جێده‌که‌ن، ئه‌و پارانه‌شی ئه‌مڕۆ بۆ میسر دێت له‌چه‌ند ده‌وڵتێکی عه‌ره‌بیه‌وه پاره‌ی میسر خۆیه‌تی و موباره‌ك دزیبونی.




