ئەحمەد دەنیز: سەرهتای مانگی داھاتوو بڕیاری خۆمان دەدەین

تورکیا-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی پەیوەندیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەڵێت: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لەقۆناغی دووەم وەستاوە، بۆیە ئەگەر تا سەرهتای مانگی داھاتوو تورکیا ھیچ ھەنگاوی پراکتیکی نەنێت بڕیاری خۆیان دهدەن.
ئەحمەد دەنیز بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بەkdp.infoراگەیاند: لە قۆناغی یەکەم ئەوەی پێویست بوو لەسەر ئێمە ئەنجامدرا، بەڵام حکوومەتی تورکیا ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە، بۆیە ئێستا پرۆسەی ئاشتی لەقۆناغی دووەم وەستاوە و نەچۆتە پێش.
ئەحمەد دەنیز گوتیشی: حکوومەتی تورکیا ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە بگرە لە باشتر کردنی رەوشی عەبدوڵلا ئۆجەلان و ئازادکردنی گیراوانی کەچەکە و راگرتنی ئۆپۆراسیۆنەکانیان، بەڵام ئەوەی لەسەر ئێمە پێویست بوو ئەنجامدراوە.
دەنیز رونیشیکردهوە، پرۆسەکە ھیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە ، بۆیە ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، سەرهتای مانگی ئەیلول کۆبوونەوەیەک سازدهکەن و بڕیاری خۆیان دەدەن.




