٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی سێ شەممە پلانێک بۆ خوێندنی قوتابیانی ئاوارەی رۆژ ئاوا بۆ ساڵی نوێی خوێندن دادەنرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بڕیارە رۆژی سێ شەممە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبێتەوە لەبارەی قوتابیانی رۆژ ئاوای کوردستان بۆساڵی نوێی خوێندن.

لەمبارەیەوە د.عیسمەت محەمەد خالد وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: قوتابیه‌ ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان کە پارساڵ ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان کێشەی خوێندنیان نیە، بەڵام ئەوانەی ئەمساڵ ھاتوون تائێستا ھیچ رێگە چارەیەکیان بۆ نەدۆزراوەتەوە.

د.عیسمەت محەمەد خالد گوتیشی: بڕیارە رۆژی سێ شەممە وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبێتەوە سەبارە بەدانانی پلانێک بۆ قوتابیانی ئاوارەی رۆژ ئاوای کوردستان بۆساڵی خوێندنی نوێ.

وەزیری پەروەردە راشیگەیاند:رۆژی سێ شەممە پلانێک دادەنرێت بۆ چونیەتی خوێندنی قوتابیانی ئاوارەی رۆژ ئاوای کوردستان بۆئەم ساڵی خوێندن.

بڕیارە 10/9/2013یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

هەواڵی پەیوەندیدار