٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاسایشی راپەڕین چوار کەسەی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی –  KDP.info‌ / لە هەڵمەتێکی ئەمنییدا ئاسایشی راپەڕین بە هاوكاری ئاسایشی سەنگەسەر و ئیسێوە، چوار تۆمەتباری دەستگیر کردووە کە بڕێك ماددەی هۆشبەریان لە جۆری  تلیاك و حەشیشە و هێرۆیینیان لەلا بووە . لە نووسراوێكدا كە كۆپییەكی دەست : KDP.infoكەوتووە، ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت كە هێزەكانیان بە هاوكاری ئاسایشی سەنگەسەر و بنكەی ئاسایشی ئیسێوە، توانیوییەتی چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە بڕی 20 گم ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (تلیاك و حەشیشە و هێرۆیین) و 239 دەنكە حەبی تراماڵ- یان پێگیراوە. لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكە هاتووە: بەپێی ماددەی (14) ی ماددە هۆشبەرەكان لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكاندا دەكرێت. جێگای ئاماژەدانە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی باسی لێوە دەکەن بەبەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو رێژەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکانەوە زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار