لەدەرنجامی چەند هێرشێکی تیرۆرستی لە 40 کەس کوژران و برینداربوون

سەڵاحەدین– KDP.info / لەدەرنجامی چەند هێرشێکی تیرۆرستی کە لەچەند پارێزگایەکی عێراق ئەنجامدرا زیاتر لە 40 کەس کوژران و برینداربوون. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین بە KDP.infoرایگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لەقەزای بەلەد لەباشوری تکریت تەقیوەتەوە و بەو ھۆیەوە 8کەس کوژراون و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسش دەست بەجێ لێکۆڵینەوەی دەستپیکردووە، ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپارێزگاری نەینەوا رایگەیاند؛ لەدەرنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراودا لەباشوری شاری موسڵ سەربازێک کوژراو و 2سەربازی دیکەش برینداربوون رێوشوێنی کردارەکە دەستی ریکخراوی قاعیدەی پێوە دیارە، هەر لەو چوارچێوەیەدا درەنگانێکی شەوی رابردوو بۆمبێکی چێنراو لەیەکێک لەبازارەکانی ناحیەی سەعدیەی سەر بە پارێزگای دیالە تەقیوەتەوە و سەرەنجام 2کەس کوژراون و 16کەسی دیکەش برینداربوون.




