٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆپیشاندانێک لەدژی سوکایەتیکردنی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی بە ئاڵای کوردستان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ گروپی ئاڵای کوردستان خۆپیشاندانێکی بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان سازکرد لەدژی سوکایەتی کردن بە ئاڵای کوردستان لەلایەن یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی.

لەمبارەیەوە ھێمن ئەحمەد بەرپرسی گروپی ئاڵای کوردستان ئۆفیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان سازکرد لەدژی ئەو سوکایەتی کردنەی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی لەحەڤدەی ئەم مانگە بەئاڵای کوردستان لەبەردەم پارکی شاندەر لەشاری ھەولێر.

ھێمن ئەحمەد گوتیشی: نوێنەری پەرلەمانی کوردستان سەردانی ئەوانی کردووەو ئاماژەی بەوە کرد داواکارییەکەیان بەرزدەکەنەوە و ناکرێت بەھیچ شێوەیەک ئەم کارە قبول بکرێت.

ئەحمەد رونیشیکرده‌وە، لەمیانەی خۆپیشاندانەکە داوامان کرد پەرلەمانی کوردستان یاسایەک دەربکات و ھەر کەسێ سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان بکات بەتوندترین شێوە سزابدرێت.

ناوبراو رونیشیکرده‌وە، داوامانکردووە ھەر دوو حزبی ئیسلامی لە رێگەی راگەیاندنەکانیان داوای لێبوردن بکەن، گەر نا رێکاری یاسایی ده‌گرنەبەر.

حەڤدەی ئەم مانگە لەبەردەم پارکی شانەدەر یەکگرتووی ئیسلامی وکۆمەڵی ئیسلامی خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیریکردن لە ئیخوان موسلمینی میسر  سازکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار