لە سوریا لە دوو پێكدادان دا 19 چەكداری توندرەو كوژران

سوریا – KDP.info/ پێکدادان و رووبەرووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هێزەکانی یەپەگەو چەکدارە توندڕەوە ئیسلامییەکان بەردەومە، لە مبارەیەوە لە گوندی گرهۆكی سەر بە گركێلەكێ لە پێکدادنێکدا نێوان هەردوولادا هێزەكانی یەپەگە 10 چەكداری سەر بە گرووپە ئیسلامییەکانیان كوشت. پێكدادانەكانی نێوان گرووپە چەكدارەكان و هێزەكانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان درێژەی هەیە و لە دوو پێكدادانیشدا 19 چەكداری توندرەو كوژران. دوای رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەكدارە توندرەوەكان، هێزەكانی یەپەگە لە گوندی گرهۆكی سەر بە گركێلەكێ كە وەكو بارەگایەكی گروپە چەكدارەكانە، 10 چەكداریان كوشت. لە لایەكی تریشەوە لە گرێسپی بەهۆی پێكدادانی نێوان هێزەكانی یەپەگەو گروپە چەكدارەكان 9 چەكداری سەر بە گروپە توندرەوەكان كوژران و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێكشكێنراو دواتر چەكدارەكان ناچاركران لە ناوچەكە بكشێنەوە.




