روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر وتارێكی مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەك لەبارەی وتارێکێ مەلا ئیسماعیل سوسەیی بڵاو دەکاتەوە و تێدا ھاتووە، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وتارێكی ڤدیۆیی مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك نوسین و كۆمێنتی نیگه‌رانی هاتوه و واخراونه‌ته ڕوو مامۆستا سوسه‌یی هێرشی كردبێته سه‌ر شاعیری كۆچكردو مامۆستا شێركۆ بێكه‌س و به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ڵام ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی ماوه‌ی 3 ساڵه له‌وتاری هه‌ینی راگیراوه و هه‌تا ئێستاش وتاری هه‌ینی نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه وتاری هه‌ینی نییه و نازانرێت كه‌ی و له‌چ بۆنه‌یه‌كدا ئه‌و وتاره‌ی پێشكه‌ش كردووه .
ھەر لەروونکردنەوەکەدا ھاتووە، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێمه زۆر به‌وردی وتاره‌كه‌مان گوێلێگرت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی شاعیری كۆچكردو شێركۆ بێكه‌س یان به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌هێناوه و له‌رووی یاساییه‌وه ئێمه ناتوانین به‌زۆر ئه‌وه له‌سه‌ر مامۆستا سوسه‌یی ساغ بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك هه‌ست ده‌كات ئه‌م وتاره مه‌به‌ست له‌و كه‌سایه‌تیانه بووه با له‌دادگا سكاڵا تۆمار بكات و ئێمه پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا ده‌بین و له‌ژێر رۆشنایی بریاری دادگا ئیجرائاتی ئیداری خۆمان ده‌كه‌ین.




