٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زه‌حمەتە ئەمڕۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوا راپۆرتی خۆیان بدەنە سەرۆکی ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ئاشکرایکرد، زه‌حمەتە ئەمڕۆ لیژنەی ئامادەکار راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان بداتە سەرۆکی ھەرێم، چونکە تاوەکو ئێستا لیژنەی لێکۆڵینەوە راپۆرتی خۆی پێشکەشی ئەوان نەکردووە.

غەفور مەخموری ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی بەkdp.infoراگەیاند: پێش دوو رۆژ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی رۆژئاوا گەراوەتەوە ھەرێمی کوردستان وبڕیارە راپۆرتی خۆیان ئاراستەی لیژنەی ئامادەکار بکەن بۆئەوە کۆبوونەوەیەکی لەسەر بکەن و ئاراستەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا راپۆرتی خۆیان ئامادە نەکردوە.

غەفور مخموری گوتیشی: زه‌حمەتە ئەمڕۆ بتوانن راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە ئاراستەی سەرۆکی ھەرێم بکەن، چونکە تائێستا لیژنەی  لێکۆڵینەوە راپۆرتی خۆی پێشکەش نەکردووەوھەر کاتێ پێشکەشی کرد لیژنەی ئامادەکاریش کۆدەبێتەوە بۆیە کاتی دەوێت وئەمڕۆ ناتوانن راپۆرتەکە ئامادە بکەن وپێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی بکەن.

مەخموری رونیشیکرده‌وە، چاوەروان دەکرێت لەم دوو رۆژە بتوانن راپۆرتەکە ئامادە و رەوانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکەن.

بە بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکان رۆژئاوای کوردستان پێکھات و سەردانی رۆژ ئاوای کردوو پێش دوو رۆژ ئەم لیژنەیە کۆتایی بەسەدانەکەی ھێنا و گەرایەوە ھەرێمی کوردستان.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار