٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگایی سەركردەكانی ئیخوان بۆ 29 ئۆكتۆبەر دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

میسر -  KDP.info/ دادگای میسر دادگایی سەركردەكانی ئیخوانی بۆ بیست و نۆی ئۆكتۆبەر دواخست. سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ دادگای تاوانی قاهیرە دادگایی محەمەد بەدیع رێبەری گشتی ئیخوان و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی دیكەی بۆ بیست و نۆی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو دواخست، هاوكات سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەكرد دانیشتنەكەی دادگا چەند خولەكێكی خایاند و تۆمەتبارانیش ئامادەی دانیشتنەكە نەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار