ئاسایشی رانیە دەستی بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت

رانیە – KDP.info/ لە راگەیاندراوێكدا ئاسایشی رانیە بڵاویكردەوە كە هێزەكانیان دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرتووە و تۆمەتبارەكانیش دەستگیركراون. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە؛ لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ بنبڕكردنی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگەسەر و بنكەی ئاسایشی ئیسێوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێت كە ماددەی هۆشبەریان پێ بوو كە بڕی (20)غرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و حەشیش و هێرۆین هەروەها بڕی (239) دەنك حەبی تراماڵ، ئێستا هەر چوار تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە بەپێی ماددەی (14)ی مخدرات لێكۆڵینەوە بەردەوامە.




