٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆتایی ئەم مانگە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info/ بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە بانگەشی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت.

ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە ناوی کاندیدەکان ئاشکرا بکرێن، دواتر قەوارەکان دەتوانن دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بکەن.

ھندرێن مەحمەد ساڵح گوتیشی: لە سنوری پارێزگای ھەولێر ناوی ھیچ کاندیدێکی ھەڵبژاردن رەتنەکراوەتەوە.

ساڵح رونیشیکردەوە، بانگەشەی ھەڵبژاردن لە لایەن قەوارەکان بەردەوام دەبێت، تاوەکو رۆژێک پێش دەست پێکردنی ھەڵبژاردنەکان.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 21مانگی ئەیلول بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار