کۆبوونه‌وه‌ی ژنێف: ولاتان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تێكی کاتی له سووریا به کۆده‌نگی گه‌یشتوون

کوفی عه‌نان نوێنه‌ری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ قه‌یرانی سووریا، دوای کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ده‌وڵه‌تانی زلهێز له ژنێف رایگه‌یاند: کە ده‌سته‌ڵاته گه‌وره‌کانی جیهان به مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکوومه‌تێکی کاتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م وڵاته به کۆده‌نگی گه‌یشتوون.
عه‌نان ئەگەرچی راسته‌وخۆ نه‌یگوت ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سته‌ڵات لابچێت، به‌ڵام گوتی: ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌توانن له حکومه‌تی کاتی‌دا به‌شدار بن و ئه‌وه ئه‌رکی لایه‌نه سیاسیه‌کانه که به رێککه‌وتنی سیاسی بگه‌ن، به‌ڵام پێویسته له‌م ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاوی خێرا باوێژرێت.
لەلایەن خۆشیەوە هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی که بووه‌ته هۆی کۆده‌نگیی هه‌موو لایه‌ک، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا په‌سه‌ند بکرێت.
گوتیشی: هه‌رچۆنێک بێت به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ بڕوات.
هەرچی سێرگێئی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیاش، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر روانگه‌ی پێشووی وڵاته‌که‌ی رایگەیاند: گواسته‌نه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات له سوریا پێویسته به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌کان و به کۆده‌نگی هه‌موویان بێت.




