٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە عێراق زیاتر لە شەش ملیۆن كەس لەژێر هێڵی هەژاری دان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ رێكخراوی مافی مرۆڤ رایگەیاند زیاتر لە 6 ملیۆن كەس لە عێراق لەخوارەوەی هێلێ هەژاریەوەن، بەم پێیەش رێژەكە لەسەدا سی تێپەر دەكات لەكاتێكدا كە ژمارەی دانیشتوانی عێراق سی ملیۆن كەسە، لە راپۆرتێكیشدا بنكەی نیشتمانی مافەكانی مرۆڤ سەر بەوەزارەتی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندووە وێرای ئەوەی عێراق دەوڵەمەندە بەسامانی كانزایی و نەوتی بەڵام رێژەی ئەوانەی لە خوارەوەی هێلی هەژارین گەیشتۆتە سەدا هەژدەو پۆینت نۆ.

بەم پێیەش شەش ملیۆن و پۆینت چوار لەسەرجەمی دانیشتوانەكەی لەخوارەوەی ئەم هێڵەوەن و، بەپێی راپۆرتەكە داوا دەكات هاوكاری لەرێگای چاودێری كۆمەڵایەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بەهەماهەنگی وەزارەتی مافی مرۆڤ دابین بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت رێژەی ئەم هێڵە گۆرانی تێدا بكرێت.

جێی باسە لەساڵی دوو هەزارو دە حكومەتی عێراق هەوڵی دا لە رێگەی پلانێكی ئاسانكاری نیشتمانی سود لە بانكی نێودەوڵەتی وەربگرێت بۆ هاوكاری كردنی هەژاران كەئەوسا بەپێی ئامارەكان رێژەی هەژاری لە سەدا بیست و سێ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار