دوو له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ كورد ده‌بێ

موئه‌ید ته‌یب گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: 60 كاندید هه‌یه بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه 10یان كوردن.
روونیشیكرده‌وه "له‌و 60 كاندیده 9 كه‌سیان ده‌بنه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه 2یان بۆ كورد ده‌بێ.
په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ستنیشانكردنی 9 ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه كه له 21 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه، موئه‌ید ته‌یب كه هاوكات ئه‌ندامه له‌و لیژنه‌یه راشیگه‌یاند به‌رده‌وامین له كاركردن بۆ دیاریكردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی عێراق، چونكه ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تێدابێ.
ئاماژەی بەوەشكرد كە "له‌ئێستادا ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان سوننه و شیعه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سووننه‌كان داوا ده‌كه‌ن 3 نوێنه‌ری هه‌بێ و شیعه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه و له تائێستادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر 2 نوێنه‌ر ده‌ربڕیووه بۆ سووننه".
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ر، وه‌ك كاندیدی كورد سه‌رۆكی ئێستای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كانه، به‌ڵام كاره‌كانی ئه‌و كۆمیسیۆنه به‌ره‌و كۆتایی بوون ده‌چێت. دوای ئه‌وه په‌رله‌مانی عێراق بۆ سێ مانگ دیكه كاره‌كانی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ی درێژكرده‌وه تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ.
لەم بارەیەوە گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌ڵێ" ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، ئه‌مجاره‌ش سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن بۆ كورد بێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌مه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه".




