٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیویۆرك تایمز : پەنابەرانی رۆژئاوا وەك سەركردەیەكی روحی پێشوازییان لە بارزانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

واشنتۆن – KDP.info/ رۆژنامەنووس تیم ئارانگۆ لە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە ژمارەی 23 ئەم مانگە راپۆرتێكی لەسەر رەوشی پەنابەرانی كوردستانی رۆژئاوا لە كەمپی نزیك شاری هەولێر بڵاو كردۆتەوە، رۆژنامەنووس تیم ئارانگۆ لەسەر زاری شاهید حاڵەكان كە گەیشتوونەتە كەمپی كەورگۆسك ئاماژە بەوە دەكات ئەو پەنابەرانە لە ناوچەكانی كورد نشین بە هۆی مەترسی و هەرەشەكانی گرووپە تیرۆریستیەكانی جەبهەی نوسرەت و گرووپە جیهادیەكانی دیكە كە لە ناو خاك سوریا شەڕ دەكەن و كاری تیرۆریستی دژ بە دانیشتوانی شار و گوندنشینەكان ئەنجام دەدەن، رایان كردووەوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە راپۆرتەكە ئاماژە بەوەكراوە كە گرووپە تیرۆریستیەكان سەرچاوكانی ئاو كارەبا و خۆراك و بژێوی ژیان لە دانیشتوان دەبڕن سەرەڕای كوشتنیان بە شێوەیەكی نەشیاو و نامرۆڤانە، رۆژنامەنووسەكە ئاماژە بەوە دەكات كە میللەتی كورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دووچاری زوڵم و ستمە و لەلایەن ولاتانی رۆژئاواش دووچاری چاوتێبڕین بوونەتەوە و بە ئاواتی وڵاتێكی سەربەخۆن، ئەو پەنابەرانەی سوریا رویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بە شوێنێكی ئەمن و لەم هەرێمە ژیانیان پارێزراوە بە هۆی ئەوەی هەردوولا یەك نەتەوەن و پێچەوانەی وڵاتانی دیكە كە سورەیەكان روویان تێكردووە ئەو خزمەتەی لێرە پێشكەشیان دەكرێت زۆر باشترە و خەمخۆریان زیاتر هەن، رۆژنامەنووسەكەی نیویۆرك تایمز لەسەرزاری پەنابەرێك بە ناوی سەلاح عەلی تەمەن 68 سال دەلێ لە سووریا زۆر هەستیان بە مەترسی كردووە و ماوەیەكی درێژە ئارامی نەبینیوە تەنها لەوەتەی گەیشتوەتە ئەم كەمپە هەستی بە ئارامی و ئاسایش كردووە و تێر خەو بووە . رۆژنامەنووسەكە لەسەر زاری كۆئۆردینەیتەرێكی مەیدانی كە لەگەڵ پزیشكانی بێ سنوور كار دەكات دووپات دەكاتەوە پەنابەران لەوێ نزیك هەولیر زۆر بەگەرمی پێشوازیی دەكرێن و بە مالی خۆیان دەزانن، لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی رۆژنامەنووس تیم ئارانگۆ ئاماژەی بە سەردانەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردسان كردووە و دەڵێت رۆژی دووشەممە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی كەمپەكەی نزیك شاری هەولێر كردووە و لەلایەن پەنابەرانی تازە گەیشتوی كەمپەكە زۆر بە گەرمی و وەك سەركردەیەكی روحی و لێهاتوو پێشوازیی كرا، لە ناو ئاپۆرای پەنابەران بەڕێز بارزانی گوتی( ئێمە برای ئێوەین، ئێستا ئێوە لە ناو خاك و وڵاتی خۆتانن ) پەنابەرن دروشمیان لێدەدا و دەیان گوت ( بژی بارزانی، خودا بیپارێزێ بۆمان ) و پەنابەرانی كەمپەكە دووپاتیان دەكردەوە كە سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە هیواو ئومێدی ئەوانە بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان .

هەواڵی پەیوەندیدار